سەردێر

دۆسیەی سزادراوانی بادینان ڕەوانەی دادگای تەمییز كرا

خەڵك-
پارێزەری كەیسی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ دۆسیەی سزادانی پێنج سزادراوەكەی بادینان ڕەوانەی دادگای تەمییز كرا.

بەشدار حسین، پارێزەری كەیسی سزادراوانی بادینان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ دۆسیەی سزادانی پێنج سزادراوەكەی بادینان ڕەوانەی دادگای تەمیزكرا، كە پێشتر لەلایەن دادگای هەولێر پێنچ كەس لەگیروانی بادینان بەشەش ساڵ زیندانی سزادران.

دەشڵێت: “هەر ئەمڕۆ ویستویانە وەك پارێزەر و بریكاری سزادراوەكان چاویان بەو پێنچ كەسە بكەوێت، بەڵام ڕێگایان پێنەدراوە لەكاتێكدا پێشتر بەرپرسێك ڕایگەیاندبوو هەركاتێك پارێزەرەكان بیانەوێت دەتوانن چاومان پێیان بكەوێت”.

لە مانگی ڕابردوودا 5 “چالاكوان و ڕۆژنامەنووسی بادینان” لەلایەن دادگای تاوانەكانی هەولێرەوە بە 6 ساڵ زیندانی سزادران و ئەوەش ناڕەزایی هاووڵاتیان و ناوەندە یاسایی و بەشێكی حزبەكانیشی لێ‌ كەوتەوە و سەرۆكی هەرێم و سەرۆككی پەڕلەمان-یش لە پەیامێكدا داوایان لە دادگای تەمییزی هەرێم كرد چاو بە دۆسیەكەدا بخشێنێتەوە و بڕیاری دادپەروەرانە بدات.