سەردێر

دە ملیۆن دینار دەدرێتە كەسوكاری قوربانیانی كۆرۆنا

حكومەت بڕیاریدا

خەڵك-
لەسەر پێشنیارێكی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق، بڕیاردەدرێت پاداشتی كەسوكاریی قوربانیانی پەتای كۆرۆنا بكرێتەوە.

بەپێی میدیاكانی عیراق، لەسەر پێشنیارێكی بەپەلەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر خەرجكردنی پاداشتێكی (دە ملیۆن دیناری) بۆ خێزان و كەسوكاریی قوربانیانی كۆرۆنا لە كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، لەبەرانبەر هەوڵەكانیان لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی عیراق.

لەو دەمەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی ئاداری 2020 لە عیراق و هەرێمی كوردستان بڵاوبۆوە، تائێستا 735626 كەس تووشی پەتاكە بوون كە 668153 كەسیان چاكبوونەتەوە و نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە، 13618 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.