سەردێر

بەرهەم ساڵح یاسایەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ هاووڵاتیان پەسەندكرد

خەڵك-
سەرۆك كۆماری عیراق واژۆی لەسەر یاسایەكی تایبەت بە دابین كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كرد و جەختی كردەوە، دەبێت هەوڵی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بدەین.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 9ی ئازار، بەرهەم سالچح، سەرۆك كۆماری عیراق واژۆی پەسەندكردنی لەسەر یاسای دابین كردن و بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كرد.

بەرهەم ساڵح لە كاتی پەسەند كردنی یاساكە ڕایگەیاندووە، پەسەند كردنی یاساكە بۆ ڕووبەڕووبووونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنایە هەروەها بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە دابین كردنی ڤاكسین بۆ هاووڵاتیان و اراستنیان لە كاریگەرییەكانی ئەو پەتایە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت كارمەندانی تەندروستی و پزیشكان هەموو پێداویستییەكان بۆ دابین بكرێت بۆ بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە و كوتانی هاووڵاتیان.

پەسەند كردنی ئەو یاسایە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا “یاسای دابین كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان” لە پەڕلەمانی عیراق دەنگی لەسەر درابوو.