سەردێر

هەولێر، ژن و مێردێك بە تۆمەتی قۆڵبڕینی خەڵك دەستگیركران

خەڵك-
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی ژن و مێردێك ڕادەگەیەنێت كە كاریان قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك بووە.

ڕائید هۆگر عەزیز، ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند”“بەشی ڕۆژهەڵاتی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كەسیان دەستگیركرد كە هاوسەر بوون و كاریان هەڵخەڵەتاندنی خەڵك و وەرگرتنی پارە بووە لێیان”.

بە وتەی هۆگر عەزیز”ئەو دوو هاوسەرە ناویان (ز.ع.ص) و (ع.م.ف)ەیە و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان و فەرمانی دادوەر دەستگیركراون”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت”هەردوو تۆمەتبارەكە ئێستا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە ڕاگیراون”.