سەردێر

بەهۆی گەندەڵییەوە بەڕێوەبەری بانكێكی گەورەی عیراق لەسەركارلابرا

خەڵك-
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، وەزیری دارایی فەرمانی كردووە بەلەسەركارلابردنی حسێن عەلی محێسن بەڕێوەبەری بانكی ڕافیدەین و لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵیدا.

لە بەڵگەنەمایەكدا كە واژۆی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی لەسەرە بە ڕێكەوتی (9ی ئاداری 2021) و لەلایەن زۆرێك لە میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردا بە دوورخستنەوەی حسێن عەلی محێسن و لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵیدا، بەوهۆیەی واژۆی لەگەڵ كۆمپانیایەكی پێدانی ئەلیكترۆنی كردووە، بەبێ‌ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان”.

هەر لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە”وەزیری دارایی فەرمانی كردووە لە جێگەیدا بیلال سەباح حەمدانی وەك بەڕێوەبەری گشتی بانكی ڕافیدەین دەستبەكاربێت، تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشوودا تەواو دەبن”.