سەردێر

قەسابەكەی داعش دەستگیركرا

خەڵًك-
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “چالاكترین تیرۆریست لە چوارچێوەی بەناو ویلایەتی جەزیرە”، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وەك جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوون لە ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش و شانە نوستووەكانى ڕێكخراوەكە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی خۆرئاوای نەینەوا، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 15 بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دووی لیوای 73، توانییان (چالاكترین تیرۆریست لە بەناو ویلایەتی جەزیرە دەستگیربكەن لە قەزای تەلەعفەری خۆرئاوای نەینەوا كە بە (قەساب) ناودەبرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”قەساب بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، یەكێكە لە داواكراوان بۆ بەردەم دادوەریی و پێشتر یاداشتی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە”.