سەردێر

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵكشانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 325 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6952 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 162 كەس و سلێمانی 56 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 90 و هەڵەبجە 2 كەس و ڕاپەڕین 12 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 171 كەس چاكبوونەوە و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە.

No photo description available.