سەردێر

لەنزیك دادگای كۆیە كەسێك دەستڕێژی گوللەی لێكرا

خەڵك
ئەمڕۆ لە نزیك دادگای كۆیە كەسێك بە گوللە برینداركرا و بە هۆی سەختی برینەكەی ڕەوانەی هەولێر كرا و پۆلیس دەڵێت، پێشتر كێشەیان هەبووەو لەدادگا سكاڵایان تۆمار كردووە.

عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ هاووڵاتیەك لەسەر شەقامی هەیبەت سوڵتان نزیك دادگای كۆیە تەقەی لە هاوڵاتیەك كرد و هەر لە شوێنی رووداوەكە تۆمەتبارەكە ددەستگیر كرا و لەلایەن دادوەرەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كراوەتەوە.

وتیشی، بەوتەی كارمەندانی پۆلیس ئەو كەسە دوو فیشەكی ناوە بە كسەكەی دیكەوەو دەستبەجێ‌ بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو كەسە لەدادگا سكاڵایان لەسەر یەكتر هەبووە و ئەو كەسەی تەقەی كردووە لەدایك بووی ساڵی 1988 ەو كەسەكەی دیكەش كە بریندار كراوە لە دایك بووی سالچی 1987 ە.