سەردێر

لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە نەگەیشتووەتە پەڕلەمانی كوردستان.

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردا پڕۆژە یاسای بوودجە بۆ ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بنێردرێتە پەڕلەمان، ئەمەش دوای 7 ساڵ لە دەرنەچوونی ئەو پڕۆژەیە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ناردنی پڕۆژە یاسای بوودجە، چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانین.

سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان، ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەگەری ئەوەی تێدایە لە ساڵی 2021 دامەزراندن هەبێت، لە پڕۆژەیاسای بودجە ئەو بابەتە دیاری دەكرێت چەند كەس دادەمەزرێت یان نا، سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئایا ئەو بابەتە لە پڕۆژەكە جێ دەكاتەوە یان نا.