سلێمانی – نزار جەزا
ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەهێنان لەگەڵ سەرجەم خاوەن كۆمەڵگە نیشتەجێبووەكان و خاوەن مۆڵ و بازاڕە میلییەكان و سەرجەم ئەوانەی زەوییان لەڕێگەی شارەوانی و وەبەرهێنان وەرگرتووە كۆبوونەوە.
توانا كەمال سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە لەهۆڵی پارێزگای بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ سەرجەم وەبەرهێنەرەكان كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەئەوەشدا، ئامانج لەكۆبوونەوەكە ڕێكخستنەوەی كاری یەكە نیشتەجێبوونەكانە، بۆئەوەی كارەكان باشتر بەڕێوەبچن.
باسی لەئەوەشكرد، كێشەی تاپۆكردن و كەمی خزمەتگوزارییەكان و هەندێك كێشەی دیكەیان هەیە، لەكاتێكدا ئەم یەكانە گەڕەكێكن لەگەڕەكەكانی شاری سلێمانی، بۆیە پێویستە چاودێرییان بەسەریانەوە هەبێت و كارەكانیان زیاتر ڕێكبخەین.
ئەوەشی خستەڕوو، هەندێك كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون زیادەڕەوی تێداكراوە و نوسینگەی كڕین و فرۆشتنی تێدادانراوە و دوكان و كافتریای تێداكراوەتەوە و هەندێك خزمەتگوزارییان نەكردووە و بەپێی پلان پڕۆژەیان دروستنەكردووە.