سەردێر

بایدن، هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەكەی پاپا بۆ عێراق ڕاگەیاند

خەڵك-

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، عێراق خانەخوێی كۆنترین گرووپەكانی مەسیحیی بووە.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە سەرانەكەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، یەكەم سەردانی پاپا بۆ عێراق، مێژوویی و دڵخۆشكەرە.

وتیشی”هەروەك پاپا فرانسیس خۆی وتی ئەم سەردانە پەیامێكی گرنگی هەبووە كە بریتی بووە لە پتەوتركردنی برایەتی و دووپاتكردنەوەی ئەوەی كە ئومێد لە مەرگ و ئاشتی لە جەنگ، بەهێزترە”.

ڕوونیشیكردەوە، پاپای ڤاتیكان سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی عێراق-ی كردووە و لە شاری نەجەف لەگەڵ گەورەترین مەرجەعی شیعەكان، عەلی سیستانی كۆبووەتەوە، دواتر لە شاری موسڵ رێوڕەسمی ئایینی ئەنجامداوە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی ڕێكخراوی داعش بووە، ئەم كارانەشی بە هێمای ئومێد بۆ هەموو جیهان ناوبردووە.