سەردێر

چ ڤاکسینێک دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

خەڵک

بەر لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، دۆزینەوەی ڤاکسین بووە خەون و خولیا و دەرەنجام هەندێک کۆمپانیا پێی گەیشتن، دواتر کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکە.هەوڵەکانی تاقیکاری ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی ویست تا بزانرێت ئەو کاریگەرییەی بەجێی دەهێڵێت لەسەر خۆبەخشەکان چۆن و چەندە، وردە وردە دەرەنجامەکان دڵخۆشکەر بوون تا ئەو کاتەی جۆری هەڵگرتن و گەیاندنی ڤاکسینەکە هاتە ئارا، ئەمیش چارەسەر کراو بیر لە بەرهەمهێنان کرایەوە.

 

لەسەوەختی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین، کۆرۆنای گۆڕاو هاتە ئارا، ئێستا چاوەکان لەسەر کاریگەری ئەو بەرهەمانەن کە وڵاتان و ناوەندە جیهانییە تەندروستییەکان دانیان پێدا ناون بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین ئاخۆ بەو چەند جۆرە ڤاکسینە و ئەو هەڵمەتانەی بۆ کوتانی هاووڵاتیان لە هەندێک وڵات دەستی پێکراوە کامیان دەبێتە کوژەری یەکجارەکی کۆرۆنا بە گۆڕاو و نەگۆڕاوییەوە.

 

ئەم خشتەیەی خوارەوە  چۆنێەتی هەڵگرتن و نرخ و کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا دەخاتە ڕوو

کۆمپانیای بەرهەمهێن ژمارەی وەرگرتنی ژەم کاریگەری پلەی هەڵگرتن نرخی یەک ژەم
سپۆتنیک – v 2 ٪92 2- 8 پلەی سەدی 10$
ئاسترازینکا – ئۆکسفۆرد 2 ٪62 – ٪90 2- 8 پلەی سەدی 4$
مۆدێرنا 2 ٪95 20 پلە ژێر سفر 33$
ڤایزەر – بایۆنتیک 2 ٪95 70 پلە ژێر سفر 20$
نۆڤاڤاکس 2 ٪90 2- 8 پلەی سەدی 16$
جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن 1 ٪72 2- 8 پلەی سەدی 10$
سینۆفارم 2 ٪79 2- 8 پلەی سەدی 30-75$