خەڵك
شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە بۆماوەی دوو هەفتەی دیكە درێژبكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە،دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركووك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاوشێوەی هەفتەكانی ڕابردوو بۆ دوو هەفتەی داهاتووش رۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە لە كەركووك قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەش بەردەوام دەبێت، هەروەها لەو رۆژانەدا بازگەكانی كەركووكیش دادەخرێن.
ئەوەشی وتووە، رۆژانی دیكەش بۆ لە كاتژمێر 8ی شەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركووك دەستپێدەكات تاوەكوو كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەردەوام دەبێت لە پێناو ڕێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا.