سەردێر

بۆ چارەسەری كێشەی بارهەڵگران كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت

خەڵك
سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاریەكان ڕایگەیاند بۆ چارەسەری كێشەی بارهەڵگران لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كەرەستەی بیناسازی كۆدەبینەوە.

محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاریەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەمان ئەنجامدەدات سەبارەت بەوەی كۆمەڵێك بار هەڵگر لە بازیان و دەوروبەری شیش دەگوازنەوە لە كارگەكانەوە بۆ هاووڵاتیان و ئەو جێگایانەی كە شیشیان پێویستە، ئەو بارهەڵگانە لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكان كێشەیان بۆ دروست بووە.

وتیشی ئەو بارهەڵگرانە كێشەی ئەوەیان هەیە كە دەڵێن ئەو كۆمپانیایە هەتا بارهەڵگرەكانی خۆی هەبێت ناهێڵێت ئێمە كارمان هەبێت.
ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەوەی سكاڵای بارهەڵگران گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیارماندا ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گواستنەوەو لێپرسراوی لیژنەی گواستنەوەی پارێزگا و لێپرسراوی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی لەگەڵ هەردوو لایەنی كێشەكە كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی كەرەستەی بیناسازییە لەگەڵ شۆفێرانی سەربە خۆ كە كاری گواستنەوە دەكەن و خەڵكی ناوچەكەن گوێ‌ لەكێشەو داواكاریەكانیان بگرین.

وتیشی،هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی پێویست دەدەین بۆیان ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدایە كارێك دەكەین كە نەهێڵین هیچ لایەكیان مافی ئەوەی دیكە بخوات.