سەردێر

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مامۆستایان بڕە پارەیەك وەردەگرن

خەڵك-

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چۆمان ڕایدەگەیەنێت، ئەو وانەبێژانەی سەر بە بەڕێوەبەرێتیەكەمانن سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چۆمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری بەرێوەبەرێتیەكەمان دەكەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ئەمڕۆ ڕێكەوتی ( 9 / 3 / 2021) سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی بۆ مانگی ( 10 )
ئاشكراشیكرد، دەبێت مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی دەرماڵە كە و پێویستە پشتگیری قوتابخانە و كۆپی ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی پێبێت.