سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لەزیادبووندان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 117 ملیۆن و 754هەزار و 621 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 117 ملیۆن و 754هەزار و 621 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 612 هەزار و 289 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 93 ملیۆن و 439 هەزار و 396 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 744 هەزار و 652 كەس و 346 هەزار و 579 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چەندین كۆمپانیا ڤاكسینی كۆۆنایان بەرهەمهێناوە و ڕۆژانە هاووڵاتیانی جیهان بەكاریدەهێنن، بەڵام هەندێك لە پسپۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە زۆرجار بەكارهێنانی ڤاكسینەكە نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئەوەی هاووڵاتیان تووشی كۆرۆنا نەبن.