خەڵك-
لەئەنجامی تەقینەوەيەك له پردی “الائیمە”ی نێوان ناوچەی كازمیە و ئەعزەمیە لە باكوری شاری بەغدا، كەسێك گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.
شانەی ڕاگەیاندنی سەربازی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێكی دەستی لەناو تەنەكەیەكی خۆڵ و خاشاك لەنزیك پردی “الائمە”ی بەغدا بووە هۆی كوژرانی ژنێك و برینداربوونی 10 كەسی دیكە.
ئاشكراشیكرد، دوای ڕووداوەكە، سەرجەم بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانە و لەلایەن كارمەندان و پزیشكان و بە چاودێری ڕاستەوخۆی وەزیری تەندروستی و ژینگە، نەشتەرگەری بەپەلە بۆ 3 لە بریندارەكان ئەنجامدرا.
ڕوونیشیكردەوە، بریندارەكانی دیكەش دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەكەیان جێهێشت و زۆربەیان برینەكانیان سوك و مامناوەند بوون، بەڵام یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.