سەردێر

گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێك سووتا و شۆفێرەكەی بریندار بوو

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی سووتانی ئۆتۆمبیلێكی جۆری (مارسیدس) لە شارەدێی ڕزگاری شۆفێرەكەی بە سووكی بریندار بوو.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، “ئەمشەو لە شارەدێی ڕزگاری نزیك نەخۆشخانەی گەڕەكی (شاكەل) ئۆتۆمبیلێك گڕێ گرت و لە ڕووداوەكەشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە سوكی بریندار بوو “.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، “ئۆتۆمبیلەكە لە جۆری (مارسیدس) بوو وێڕای زیانی ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە شۆفێرەكەی برینداربووە، بەڵام خۆشبەختانە برینەكەی سوكە”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان