سەردێر

مازن فەیلی: ترسی ئەوە هەیە ژێربەژێر پشكی هەرێم تێبپەڕێنرێت

خەڵك-
مازن فەیلی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەهجی نیشتمانی، پێشبینی دەكات ژێربەژێر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا تێبپەڕێنرێت، لەبەرانبەر بەستنی چەند هاوپەیمانییەك.

مازنی فەیلی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”شاندەكانی هەرێمی كوردستان، لەئێستادا پشكی هەرێم لە بودجەدا تاوتوێ‌ دەكەن و چاوییان بە هیچ پەرلەمانتارێك نەكەوتووە، گفتووگۆكانیان تەنیا لەگەڵ چەند كەسێتییەكی دیاریكراوە لەو بارەیەوە”.

بە وتەی فەیلی”هەموو ئەو گفتووگۆیانەی لەبارەی پشكی هەرێمەوە دەكرێن تەكنیكی نیین و سیاسیین و ئامانج لێیان دروستكردنی تەوافوقە، گەر گفتووگۆكان تەكنیكی بوونایە دەمێك بوو بودجە یەكلایی كرابۆوە”.

مازن فەیلی دەڵێت”پێشبیی و ترسی ئەوە هەیە، ژێربەژێر ڕێكەوتن لەسەر تێپەڕاندنی پشكی هەرێم بكرێت لە بودجەدا، بەبێ‌ ئەوەی داهاتەكانی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات، ئەمەش لەپێناو بەستنی چەند هاوپەیمانییەك و چەند گرێبەستێكی سیاسی”.