سەردێر

سەردانی پاپا بۆ عێراق پەیامێكی گرنگە”برایەتی هەمیشە لە براكوژی زیاتر دەمێنێتەوە”

خەڵك
سەرۆكی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سەردانی چەند ڕۆژەی پاپا بۆ شوێنە مێژوییەكانی عێراق و دیداری لەگەڵ مەرجەعی شیعەكان لە نەجەف و نوێژخوێندنی لە موسڵ سیمبولی ئومێدە بۆ هەموو جیهان.

جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پەیامێكدا لە بارەی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق ڕایگەیاندووە، پیرۆزبایی سەركەوتنی پلان و جێبەجێكردنی بەرنامەی سەردانەكە مەزنەكەی پاپا فرەنسیس لە حكومەت و گەلی عێراق دەكەم، كە عێراق وڵاتێكی زۆر فرەڕەنگی ئاینی و رەگەزییە، كە یەكێك لە دێرینترین كۆمەڵگە مەسیحییەكان لەخۆ دەگرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەردانەكەی بۆ شوێنە مێژوییەكانی عێراق لەنێویشیاندا زێدی ئیبراهیمی پێغەمبەر و دیداری لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی شیعەكان لە نەجەف و نوێژخوێندنی لە موسڵ سیمبولی ئومێدە بۆ هەمو جیهان.

ئاشكراشیكردووە، سەردانی پاپا فرانسیس پەیامێكی گرنگ دەگەیەنێت، كە “برایەتی هەمیشە لە براكوژی زیاتر دەمێنێتەوە”.