خەڵك-
لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەكی نێوان هەولێر – كۆیە، حەوت كەس برینداربوون.
فازل حاجی وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: كاتژمێر دووی نیوی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر – كۆیە لەسەر بەرزاییەكانی كەسنەزان، مینی پاسێك لە جۆری (هیۆندای) بەهۆی دابەزینی لە لێژایی و نەمانی برێك، كۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەخێراییەكی زۆر هاتە خوارەوە لەدوای تێكدانی پەرژینی ڕاگری ڕێگەكە، كەوتە ناو هەڵدێری تەنیشتی ڕێگاكە و وەرگەڕا”.
بە وتەی فازڵ حاجی”لەئەنجامی ڕوداوەكەدا حەوت كەس كە پێكهاتبوون لە شۆفێرو سەرنشینانی مینی پاسەكە، برینداربوون و زیانێكی زۆری ماددیش بەر ڕێگەوبان و ئوتومبێلەكە كەوت”.
بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كە بە تیرۆری سپی ناودەبرێت، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر دەكاتە قوربانی، بەبۆچوونی زۆرێك لە چاودێرانیش، هۆكاریی زۆرێك لەو ڕووداوانە بۆ تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە دەگەڕێتەوە.