سەردێر

عیراق، ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ درێژدەكرێتەوە

خەڵك-
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ دوو هەفتەی تر درێژدەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەڕەچاوكردنی ئاماری تووشبوونی ڕۆژانەی نەخۆشی (كۆڤید-19) كە زیادبوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و حاڵەتەكانی چوونە نەخۆشخانەكان زیادییان كردووە،  بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، و بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەكانی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاردرا ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی هەمەلایەنە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەك شەممە درێژبكرێتەوە، قەدەغەكردنی نیمچە هەمەلایەنەش لە كاتژمێر هەشتی ئێوارە بۆ پێنجی بەیانی بۆ پاشماوەی ڕۆژەكانی هەفتە لە 9ی ئادارەوە بۆ 22ی ئاداری 2021 درێژكرایەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەگەڵ تەئكیدكردنەوە بۆ تیمە تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان كە دەبێت بەدواداچوونیان بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی هەبێت، لێپێچینەوەی تونديش لەگەڵ سەرپێچیكاراندا بكرێت”.