سەردێر

شەش داعش دەستگیركران و دوانییان لە سلێمانی بوون

خەڵك-
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، دەستگیركردنی شەش داعش ڕادەگەیەنێت كە دواییان لە سلێمانی بوون.

بەپیی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن لیوا یەحیا ڕەسوڵ تەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لە ئۆپەراسیۆنێكی بەدواداچوونی مەیدانی و هەوڵێكی چڕی هەواڵگری، هێزەكانی دژە تیرۆر توانییان تیرۆریستێك لە گەڕەكی یەرموك لە بەغدای پایتەخت و دوانی تر لە پارێزگەی ئەنبار دەستگیربكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هێزەكانی دژە تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگەی سلێمانی، توانی دوو تیرۆریستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیربكەن”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ئاماژەی بە دەستگیركردنی كەسێكی تر كرد لە قەزای فەللوجەی سەر بە پارێزگەی ئەنبار و كۆی دەستگیركراوەكان دەگەیەنێتە شەش كەس كە لە ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعشدا بوون.