سەردێر

دارایی و پێشمەرگە كۆبوونەوە

خەڵك

لە كۆبوونەوەی وەزیرانی پێشمەرگە و دارایی پرسی یەكخستی میلاكی هێزەكانی 70 و 80 تاوتوێ‌ كران.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە كرد و لە كۆبونەوەكە هەریەك لەجەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون.

وەزیری دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەشكردووە، لە میانی كۆبونەوەكەدا باس لە گرنگی پرۆژە یاسای 2021 كرا و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكی هێزەكانی 70 و 80 بوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 میلاكی هێزەكانی 70 و 80 دیاری دەكرێت و یەكدەخرێت.

بڕیارە بەم زووانە پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان