سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك
بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە بە هاتنی كەسانی بیانی دەدرێت بۆ هەرێم بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چەند بریارێكی دەركرد ڕێگە بە هاتنی كەسانی بیانی دەدرێت لە دەروازە سنورییەكانەوە بێنە خاكی هەرێمی كوردستان بەڵام دەبێت پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن و پێویستە پشكنینەكان نێگەتیڤ بن.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە، پێویستە هاوڵاتیانی هەرێم و كەسانی بیانیش خۆیان كەرەنتین بكەن لەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەكات.