سەردێر

كازمی داوای گفتوگۆی نیشتیمانی دەكات

خەڵك
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داوای گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم بۆ رێككەوتنی عێراق و هەرێمی كوردستان.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا و بودجەی 2021 رایگەیاند، داوای گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم بۆ رێككەوتنی عێراق و هەرێمی كوردستان.

وتیشی، تا ئێستا بەتەبایی دەژین و هیوادارم لایەنەكان ناكۆكییەكان تێبپەڕێن و عێراق بەڕێزەوە پاپای بەڕێكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتانی دنیا پشتیوانی عێراقن بۆ چاكسازیی و چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەكان بەگوێرەی رێككەوتن دەبێت و عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، كە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەكی.