سەردێر

33 ژنی كورد لەلایەن ئێرانەوە بەند كراون

خەڵك

بەپێی ئاماری مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێران لەماوەی ساڵێكدا 33 ژنی كوردی دەستبەسەر كردووە و سزای لێدانی قامچی بە سەر ١٠ ژنی چالاكی كورددا سەپاندووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئاداری ٢٠٢٠ هەتا ئاداری ٢٠٢١ لانیكەم ٣٣ چالاكی ژنی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون،‌و دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندكران و لێدانی قامچی بە سەر ١٠ ژنی چالاكی كورددا سەپاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ژنانە لە شارەكانی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون كە هۆكاری زۆربەیان چالاكی سیاسی بووە و پارێزگاكانی كرماشان و سنە بۆ هەر یەكێكیان ١٢ حاڵەت زۆرترین حاڵەتی دەستبەسەر كردنی ژنیان تێدا تۆمار كراوە.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاودا ئەوەش هاتووە، پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت، پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت، پارێزگای كرماشان: ١٢ حاڵەت، پارێزگای ئیلام ١ حاڵەت، پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت، پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەتیان هەبووە.