سەردێر

كەركوك و سلێمانی ڕێككەوتن

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی دادنوسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت: لەمەودوا بریكارنامە و سەرجەم نووسراوەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كاری پێدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دادنووسی كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: دوای نەمانی پەیوەندی ئیداری بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لەنێوان دادنووسی كەركوك و بەڕێوەبەرایەتی (هاتووچۆی سلێمانی) بەهۆی نەمانی متمانەوە، دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی توانییان بگەنە ڕێككەوتنێك بۆ دووبارە كاركردن بە سەرجەم نووسراوەكانی بەڕێوەبەرایەتی دادنووسی كەركوك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی دادنووسی كەركوك ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەم ڕێككەوتنەش بۆ گەیاندنی خزمەتی زیاترە بە هاووڵاتیانی شاری كەركوك و ڕاییكردنی مامەڵەكانیانە لە بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی دادنووسی كەركوك ئاماژەبەوەش دەدات: لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتییەكان لە هەوڵدایە بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی لەنێوان سەرجەم فەرمانگەكانی شاری سلێمانی و دادنووسی كەركوك بۆ كارپێكردنی بە نووسراوی فەرمی فەرمانگەی دادنووسی كەركوك لەسەرجەم فەرمانگەكانی شاری سلێمانیدا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان