سەردێر

“ھەموو كۆكە و تا و لەزر و قورگ ئێشەیەك بە كۆرۆنا دابنێن”

خەڵك-
لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و چەند شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرماوە پەتایەكی زۆر لەناو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە و زیاتر وەك “پەتای وەرزی” دەبینرێت، بەڵام پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت: “ھەموو كۆكەیەك بە كۆرۆنا دابنێ تا ئەنجامی پشكنینەكان دەردەچن”.

د. زانا جەمال، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و ڕاهێنراوی سییەكان دەڵێت: “لەم ماوەیەدا ھەموو كۆكەیەك و قورگ ئێشە و تا و لەرز و ئازارێكی ماسولكە و بێھێزییەك،بە كۆرۆنا دابنێ، تا دەردەچێت كە كۆرۆنا نییە”.

دەشڵێت: “مەڵێ من لەناو بەفر سەرما لێیداوم، یان خۆم شت و سەرمام بووە، یان ھیچ نییە ھەر سەرمابوونێكی بەسیتە، بەڵێ دەشێ تەنھا ڤایرۆسێكی وەرزی بێت و كۆڤید نەبێت، بەڵام دەبێ كۆرۆنا بخەیتە پێشی پێشەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت خۆ جیاكردنەوە و پشكنین بكەن بۆ ئەوەی خۆتان و كەسوكارتان سەلامەت بن.

ماوەی چەند ڕۆژێكە ئامارەكانی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم ڕوویان لە هەڵكشان كردۆتەوە و بەرپرسانی تەندروستی-ش هۆشداری دەدەن لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی ڤایرۆسەكە و زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.