سەردێر

دارایی لەسەر لێبڕینی مووچە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لەسەر لێبڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی سیستمی باج ڕوونكردنەوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، كە زۆربەی بڕگەكانی پڕۆژە یاسای بودجە كۆتایی هاتووە.

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لە ڕووونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زۆربەی كارەكان و بڕگەكانی ناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی فیدڕاڵی عیراق كۆتاییان هاتووە و تەنها پشكی هەرێمی كوردستان ماوە یەكلایی بكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەدا هیچ لێبڕین و باجێك نەخراوەتە سەر مووچەی فەرمانبەران.

ماوەی چەند مانگێكە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 كاری لەسەر دەكرێت و لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق چەندین بڕگە و ماددەی پڕۆژە یاساكەی دەستكاری كردووە و بەهۆیەوە قەبارەی خەرجی و كورتهێنان كەم كراوەتەوە، هاوكات ئەو ڕێژەە لێبڕینەی لەسەر مووچە لەسەرو 750 هەزار دینارەوە دیاری كرابوو لەلایەن حكومەتەوە لابراوە، بەڵام بەهۆی كۆتایی نەهاتنی ڕێكككەوتنەكان لەسەر پشكی بودجەی هەرێم تا ئێستتا پڕۆژە یاساكە نەخراوەتە دەنگدانەوە.