سەردێر

بلاسخارت بە جلی كوردیەوە پێشوازی لە پاپا دەكات

خەڵك-
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق بە جلوبەرگی كوردییەوە لە هەولێر پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان دەكات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە ناو یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر، كە بۆ مەڕاسیمی پێشوازی و پێشكەشكردنی وتارێك ئامادەكرابوو بە ئامادەبوونی نزیكەی 10 هەزار هاووڵاتی.

لەو مەڕاسیمەدا، كە سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران و جێگرەكانیان ئامادەبوون، جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق بە جلوبەرگی كوردییەوە ئامادەی مەڕاسیمەكە بوو.