سەردێر

پاپا فرانسیس گەیشتە یاریگای فرانسۆ هەریری

خەڵك-
پاپا فرانسیس گەیشتە یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر و بڕیارە وتارێك پێشكەش بكات.

كەمێك پێش ئێستا، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە ناو یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر و لە ڕێوڕوسمێكدا بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت، كە بۆی ئامادەكرابوو بەناو یاریگاكەدا گەڕا و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد.

بەپێی زانیارییەكان، لەو مەڕاسیمەدا، كە پاپا وتارێكی تێدا پێشكەش دەكات، سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران و جێگرەكانیان و جێنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و جێگرانی سەرۆكی پەڕلەمان و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەبوون.