سەردێر

قوباد تاڵەبانی چۆن پاپا فرانسیس دەخاتە پێكەنین؟

خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی پێشوازی لە پاپا فڕانسیس لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پاپا دەهێنێتە پێكەنین بەهۆی شێوازی پێشوازی كردنەكەی بە زمانی ئیتاڵی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ئینستاگرامی خۆی وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فۆتۆگرافەرەی ئەم وێنەی گرت پێی وتم چی بڵێم بۆ ئەوەی وابكەم پاپا فرانسیس پێبكەنێت، منیش بە ئیتاڵی بەخێرهاتنم كرد بۆ كوردستان.

وتیشی، “شێوازی دەبڕینەكەم ئەوی خستە پێكەنین”.

ئەمڕۆ دوای سەردانە دوو ڕۆژییەكەی بۆ عیراق، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە هەولێر و دواتر چووە موسڵ و بڕیاریش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بگەڕێتەوە هەولێر و لە یاریگای فڕانسۆ هەریری وتارێك پێشكەش بكات.

May be an image of 2 people and people standing