خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 256 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6323 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 153 كەس و سلێمانی 57 كەس و لە گەرمیان 6 كەس و دهۆك 19 و هەڵەبجە 2 كەس و لە ڕاپەڕین 19 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 135 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە هەرسێكیان لە سلێمانی بوون.