سەردێر

چین، ڤاكسین دەبەخشێتە 69 وڵات

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی چینی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەدەن بە پارێزەرانی ئاشتی لە ڕێكخراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، بەرپرسانی چین ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەدەنە 69 وڵات بەشێوەیەكی خۆڕایی و هاوكات ڤاكسینەكەشیان بە 43 وڵات فرۆشتووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، وانگ ئیی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، بڕیارمان داوە 10 ملیۆن ڤاكسین ببەخشینە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو كە ژمارەیان 69 وڵاتە و هاوكات ڤاكسینەكەش بە 43 وڵاتی دیكە بفرۆشین.
وتیشی”ئێمە پاڵپشتی داواكاری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین و ڤاكسین بە هێزەكانی پارێزگاری ئاشتی لە ڕێكخراوەكە دەبەخشین، هاوكات ئامادەشین هاوكاری وەرزشكاران بكەین بە پێدانی ڤاكسین”.