سەردێر

ئەمریكا چەكی نوێ دروستدەكات

خەڵك-

ئەمریكا بە نیازە چەند جۆری چەكی نوێ زیاد بكات، ئەمەش لە چوارچێوەی كێبڕكێكانی لەگەڵ روسیادا.

سوپای ئەمریكا كار دەكات لەسەر خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەری ململانێ لەگەڵ چین و روسیا لە ڕووی تەكنیكیییەوە، بەڵام چەكەكانی دیكەش پشتگوێ ناخات.

چەكە نوێیەكان بریتین لە تانكی جەنگی، لەهەشتاكانەوە سوپای ئەمریكا پشتی بەستووە بە تانك، لەوانە تانكی ئەبرامز و برادلی، بەڵام ئەمانە كۆنن، پێویستی بە چەكی نوێ هەیە.

لەگەڵ وردبوونەوەی ئەمریكا لە ئەگەری روودانی شەڕ لەگەڵ روسیا و چین بۆی دەركەوت پێویستی بە كەرەستەی سەربازی نوێ هەیە، لەوانە نەوەی نوێی تانكی جەنگی و ئۆتۆمبێل.

ئەم كەرەستانە سیستمی پێشكەوتوویان لەسەر دادەنرێت لەگەڵ سیستمی دژە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

سیستمی بەرگری مووشەكی كورت مەودا، سوپای ئەمریكا سیستمێكی دیكە زیاد دەكات بۆ پێشگرتن بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، سوپای ئەمریكا پێویسی بە ئەم چەكە هەیە، ئێستا سوپا پشت دەبەستێت بە سیستمی ئەفنگر كە لەسەر زرێپۆشی بچوك دادەنرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

تانكی زیرەك كە جاران لە فیلمە زانستی و خەیاڵییەكاندا هەبوو، ئێستا دەبێتە راستی، سوپا ئێستا ئۆتۆمبێلی رۆبۆتی هەیە، پرۆژەی تانكی رۆبۆتیش هەیە بە كردار تانك بەرهەمهاتووە لە جۆری ئێم 113.

تۆپی دوورمەودا كە سوپای ئەمریكا پێشتر زیاتر پشتی دەبەست بە پشتیوانی ئاسمانی بۆ بەرەكانی جەنگ تۆپی پشتگوێخستبوو.