سەردێر

قوتابیان پۆشاكی كوردی دەپۆشن

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جل و بەرگی كوردی سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران لە 10/3 جل و بەرگی كوردی بپۆشن.

لە نوسراوێكدا سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، جل و بەرگی كوردی نەتەوەییمان گرنگی و بایەخی گەورەی هەیە و یەكێكە لە ناسنامە و شوناسی كەلتوری گەلی كورد، لەبەر ئەوە دەبێت لە ساڵڕۆژی خۆیدا بە بەرزی ڕابگیرێت و یاد بكرێتەوە .

وتیشی، بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و بەشەكانی دیوان و دەرەوەی دیوان ئاگادار دەكەینەوە كە ڕۆژی 10/3/2021 سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران جل و بەرگی كوردی بپۆشن بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە “.

سۆران عومەر دەشڵێت،” هیچ وانەیەك نافەوتێت و ئاهەنگ و مەڕاسیم ساز نادرێت بەو بۆنەیەوە “.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە جەختیكردەوە، ڕێنماییە تەندروستییەكان توند و تۆڵتر پەیڕەو دەكرێت .