سەردێر

بەریتانیا ژیان ئاسایی دەكاتەوە

خەڵك-

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نەخشەڕێگای ئاساییكردنەوەی ژیان و هەڵگرتنی رێوشوێنەكانی كۆرۆنای راگەیاند.

بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند دووبارە دەرگای خوێندنگەكان دەكرێنەوە لە سبەی دوو شەممەوە وەك یەكەم هەنگاوی ئاساییكردنەوەی ژیان.

جۆنسۆن ئاماژەی بە نەخشەڕێگایەك بۆ ئاساییكردنەوەی ژیان كرد كە بە كردنەوەی قوتابخانەكان دەستپێدەكات لەسەرەتادا و دواتر لە قۆناغەكانی داهاتوودا وردە وردە رێوشوێنەكانی كۆرۆنا سوك دەكرێن لە دووبارەكردنەوەی فرۆشگاكان.

هیواشیخواست لە لابردنی سەرجەم رێوشوێنەكان لە قۆناغی كۆتاییدا كە تا 21ی حوزەیران روو نادات.

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند سەرجەم هەنگاوەكانی نەخشە رێگاكە پشت دەبەستێت بە ئاستی توشبوانی كۆرۆنا، خوازیاریشن كۆرۆنا كۆنترۆڵ بێت لە بەرنامەی ڤاكسیندا كە نزیكەی 22 ملیۆن كەس لەخۆی دەگرێت لەگەڵ زیادكردنی پشكنینەكان بۆ ئاشكراكردنی توشبووەكان.

بە پێی نوێترین ئامار 116.29 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون، 709.095 كەسیش كردوون.

كۆرۆنا لە زیاد لە 210 دەوڵەت و ناوچەی بڵاوبووەتەوە لە كۆتایی 2019ەوە تا ئێستا.