سەردێر

ڕانیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 14 كەس برینداربوون

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ڕانیە 14 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە:”بە داخەوە ئەمشەو كاتژمێر 8:30 خولەك ڕووداوێكی هاتووچۆ لە ترافیكی ڕزگـاری لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (گۆنا/ پیكاب) بێ سەرەتا و ئۆتۆمبێلی (تۆیۆتا / پیكاب) ناسراو بە مێك زەمینی ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا 14 كەس برینداربوون كە (شەش) كەسیان كارمەندی ئاسایش بوون و پێنج زیندانیش كە سەرنشینی هەمان ئۆتۆمبێلی ئاسایشەكان بووە، هەروەها سێ‌ بریندارەكەی تر شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی گۆنا پیكابەكە بوون.