سەردێر

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیارێكی مستەفا كازمی دەكات

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات كە ئەمڕۆ بەهۆی هاتنی پاپا دەریكردبوو و تیایدا ٦ی ئازاری بە ڕۆژێكی نیشتمانی ناساند.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پێشوازی لە دیاریكردنی ٦ی ئازار وەكو ڕۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە عیراق، لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دەكات.

ئەمڕۆ، بەبۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس و كۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی سیستانیدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەوەی، ئەمڕۆ ٦ی ئازار وەك ڕۆژێكی نیشتمانی دابنرێت.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ 5/3/2021، پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و لەلایەن مستەفاكازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە پێشوازی لێكرا، دواتر لە كۆشكی سەلام لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقەوە پێشوازی لێكرا و ئەمڕۆش لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كۆبووەوە و سەردانی شاری ئوری مێژوویی كرد، بڕیاریشە ڕۆژی ٧ی مانگ سەردانی هەولێر بكات.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان