سەردێر

پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

خەڵك
لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، سبەینێ یەكشەممە بازگەكانی پارێزگای هەولێر بە داخراوی دەمێننەوە لەگەڵ پارێزگای كەركوك و موسڵدا.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە بازگەكانی پارێزگای هەولێر بە داخراوی دەمێننەوە لەگەڵ پارێزگای كەركوك و موسڵدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە هاوڵاتیانی هەولێر دەكات، كە سبەینێ پاپا دەگاتە هەولێر هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆ بكەن و وێنەیەكی جوانی پایتەخت نیشانی جیهان بدەن.

دەقی راگەیاندراوەكە:

١.ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەكشەمە 2021.3.7، بازگەكانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی موسڵ و كەركوك بە داخراو دەمێنەوە.

٢.وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان و شوفێرانی شارەكەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیكردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواكارین لەبەشێك لە شەقامە گشتییەكانی هەولێری پایتەخت هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆ بكەن و وەك هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوكارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە.