سەردێر

ئاگاداریەك لە تەندروستی هەولێرەوە

خەڵك
تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی لە نەخۆشخانەی رزگاری خزمەتگوزاری پزیشكی بۆ منداڵان پێشكەش دەكرێت، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی كە كێشەی گورچیلە و میزەرۆیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە بەشی نەشتەرگەری میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی رزگاری زیادیكردووە بۆ مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی تەندروستی بۆ منداڵان، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی كە كێشەی گورچیلە و میزەرۆیان هەیە و دەتوانن بۆ چارەسەر سەردانی ڕاوێژكاری میزەڕۆی منداڵان بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هۆبەی نەشتەرگەری میزەرۆی منداڵان لە بەشی میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی رزگاری لە رۆژی ١ی ئەم مانگەوە دەست بەكاربووە.

پێشتر بەهۆی نەبونی بەشێكی تایبەت بە نەخۆشیەكانی میزەڕۆی منداڵان، بەشێك لە دایكان و باوكان ناڕەزایەتییان دەردەبڕی.