سەردێر

لە ساڵێكدا 29 ژن كوژراون

سەرجەمیان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانن

 

خەڵك
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ساڵێكدا 29 ژن كوژراون و ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو %17 كەمی كردووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە كە تیایدا هاتووە، لە مانگی 3 ی ساڵی ٢٠٢٠ هەتا مانگی 3 ی ٢٠٢١، لانیكەم ٢٩ ژن لە شارە جیاجیاكانی كوردستان كوژراون كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٥ حاڵەت واتە ١٧٪ كەمی كردووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرترین حاڵەت بە هۆی كێشەی خێزانی بووە كە ١٥ حاڵەت بووە و بە دەستی كەسانی نزیكی خۆیان كوژراون .

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆی ئەو ژنانەی كە كوژراون ٨ حاڵەتی واتە ٢٧.٥ی كۆی حاڵەتەكان بە پاساوی نامووس و شەرەف بووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ناوی چەند پارێزگایەك هاتووە كە ئەو حاڵەتانەی تێدا تۆمار كراوە كە سەرجەمیان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانن ئەوانیش، سەرپێڵی زەهاو، دەڕەشار، كرماشان، سەردەشت، ئورمیە، ئیلام.