خەڵك
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بڵاویدەكاتەوە بە هۆی هاتنی پاپا بۆ شاری هەولێر دەوامی سەندیكاكە بۆ ماوەی ڕۆژێك دەوەستێت.
ئەمڕۆ شەممە 6/3/2021، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، لە ئاگادارییەكدا كە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر و ئەنجامدانی مەڕاسیم لە یاریگای فرانسۆ هەریری و داخستنی بەشێك لە جووتسایدی گەڕەكی ئازادیی هەولێر بە ڕووی شوفێران، هاتنی پارێزەران بۆ باڵەخانەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان زەحمەت دەكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، بۆیە ئاگاداری پارێزەران دەكەینەوە، سبەی یەكشەممە 7/3/2021 دەوامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان نییە”.
ئەوش وتراوە، ڕۆژی دووشەممە 8/3/2021، دەوامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە.