سەردێر

خواردنگەی عومەری باڵ داخرا

خەڵك
بە هۆی بەكار هێنانی گۆشتی بەستوو فرۆشتنی بە گۆشتی تازە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی خواردنگەی عومەری باڵیان داخست.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٦-٣-٢٠٢١ بەهۆی بەكارهێنانی گۆشتی بەستو بۆ دروستكردنی كەباب و تكەی گۆشت و فرۆشتنی بە گۆشتی تازە “فرێش” خواردنگەی عومەری باڵ داخرا.

دەشڵێت، گۆشتی تازە لە ڕوی زانستیەوە تەندروست ترەو بەهای خۆراكی زیاترە بە بەراورد بە گۆشتی بەستو ، هەروەها لە ڕوی نرخەوە گۆشتی بەستو زۆر هەرزانترە كە بە نرخی تازە فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەو هۆیەوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا بە داخستنی خواردنگەی وەستا عومەری باڵ و گرتنەبەری رێكاری یاسای.