سەردێر

پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ دوو شارۆچكەی سلێمانی دەبەسترێت

خەڵك-
دوای بەستی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ زربەی گەڕەكانی سلێمانی، لە سبەینێوە دەست بە بەستنی پێوەرەكە دەكرێت لە شارۆچكە و شارەدێیەكانی دەورووبەری شاری سلێمانی.

ئەندازیار سەربەست كەریم، بەرێوەبەری دانانی پلانی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دنراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شان بەشانی بەردەوامی كاركردن لە ناوشاری سلێمانی، دەست بە دانانی پێوەری زیرەك بۆ سنوری دوكان و بازیان و پیرەمەگروون دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئامادەكاریەكانی دانانی پێوەر لەو سنورانە لە تەواوبووندان.

وتیشی، “لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان دەست بەبەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت”.