سەردێر

وتەبێژی گۆڕان: سەروەری یاسا لە هەرێم لەئاستێكی نزمدایە

سلێمانی ـ نزار جەزا

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئاستەكانی سەروەری یاسا لەهەرێمی كوردستان لەئاستێكی نزمدایە.

ئەمڕۆ شەممە دیداری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پرسی سەروەری یاسا لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەند پانێڵێك بەبەشداری ژمارەیەك كەسی پسپۆڕ و سیاسی بەڕێوەچوو.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە دیدارەكەدا ڕایگەیاند، ئاستەكانی سەروەری یاسا لەهەرێمی كوردستان لەئاستێكی نزمدایە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، زۆرینەی دەسەڵات لای دەسەڵاتی جێبەجێكردن و حكومەتەوەیە، ئەمەش وایكردووە، كە هەندێك پێشێلكاری ئەنجامبدرێت.

باسی لەئەوەشكرد، پێویستە دەسەڵاتی پەڕلەمانی كوردستان زیاتر بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لەهەركاتێك زیاتر هەرێمی كوردستان پێویستی بەچاكسازییە.