سەردێر

كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە دهۆك دەستی پێكرد

خەڵك-
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە شاری دهۆك دەستی پپێكرد.

هەفتەی ڕابردوو بڕی 50 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (سینۆفارم)ی چینی گەیشتە عیراق و بڕی 5 هەزار ڤاكسین درایە هەرێمی كوردستان و بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە بە سەرپەرشتی د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی دەست بە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئازادی كرا.

د. ئەفراسیاب موسا ڕایگەیاند، بڕی 920 ژەم ڤاكسینی كۆرۆنا دراوە بە دهۆك و لەو ڕێگەیەوە 460 كارمەندی تەندروستی، كە لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا كاردەكەن دەكوترێن، كە هەر یەكێكیان دوو جار ڤاكسینەكەیان پێ‌ دەدرێت.

May be an image of 2 people and people standing

May be an image of 1 person and standingMay be an image of 2 people and people standing

May be an image of one or more people, people standing and indoor