سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لەزیادبووندان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 116 ملیۆن و 674 هەزار و 528 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 116 ملیۆن و 674 هەزار و 528 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 592 هەزار و 129 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان، تاكو ئێستا 92 ملیۆن و 292 هەزار و 715 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتۆتە 29 ملیۆن و 593 هەزار و 704 كەس، هاوكات 535 هەزار و 563 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبۆتەوە.