خەڵك-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بە جێگیربوونی دۆخەكە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و خێرایی با ئاسایی دەبێت.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، سبەینێ یەك شەممە بە ڕێژەی یەك پلە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەكان.